رۆژی شەممە ٣٠ ئابی ٢٠٢٥ حوسێن شەرع باوكی ئەحمەد شەرع، سەرۆكی كاتیی سوریا، لە چاوپیکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، نهێنییەكی لەبارەی ڕەچەڵەكی خێزانەكەیانەوە ئاشکرا کرد ودەڵێت" ڕەچەڵەکمان دەگەڕێتەوە بۆ بنەماڵەی پێغەمبەر محەمەد (د.خ)".
حوسێن شەرع لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند" ئێمە لە خێزانێكین كە دەچینەوە سەر ئەشراف، خێزانێكی هاشمین، ئەم لێدوانە کاردانەوەی بەرفراوانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لێکەوتەوە، چونکە بۆ یەکەمجارە زانیاری لەم شێوەیە لەسەر بنەماڵەی سەرۆکی نوێی سووریا ئاشکرا دەکرێت".
لە بەشێكی تری گفتوگۆكەیدا، باوكی شەرع باسی لە جیاوازیی بیروڕای خۆی و كوڕەكەی كرد پێش هێرشكردنە سەر حەلەب و ئاشکرای کرد کە پێی گوتووە "حەلەب بۆ ئێوە ترشە"، بەڵام كوڕەكەی سوور بووە لەسەر بەهێزیی هێزەكانیان و بە بەهێزتری زانیون لە حەماس و حزبوڵا.
هەروەها پشتیوانیی خۆی بۆ سیاسەتەكانی كوڕەكەی دەربڕی و وتی" ئەو سەرۆك كۆمارە و دڵی لای سووریایە، دەیەوێت بیكاتە وڵاتێكی پێشكەوتوو و ئاوارەكان بگەڕێنێتەوە، هەڵگرتنی سزاكان دەستكەوتێكی زۆر باشە".