حوسییەكانی یەمەن بەفەرمی كوژرانی سەرۆكی حكومەتەكەیان، ئەحمەد غالب رەهەوی و ژمارەیەك لە وەزیرەكانی راگەیاند، ئەمەش لە هێرشێكی ئیسرائیلدا بۆسەر سەنعای پایتەخت لە پێنج شەممەی رابردوودا.
كۆمەڵەی حوسی لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد" ئیسرائیل لە كۆبوونەوەیەكی ئاسایدا سەرۆك وەزیران و وەزیرەكانی كردووەتە ئامانج، كۆبوونەوەكە بۆ هەڵسەنگاندنی ئەدای كاری حكومەت بووە لەماوەی یەك ساڵی كاركردنید.''
حكومەتی حوسییەكان لە یەمەن تائێستا دانپێدانانی نێودەوڵەتی نییە، هەر حوسییەکان خۆیان بە گروپێکی تیرۆرستی و چەکدار لە بەشێکی زۆری وڵاتانی ڕۆژئاوا هەژمار دەکرێن.