وەزیری بەرگری ئیسرائیل كوژرانی ئەبوعوبەیدەی پشتڕاست کردەوە

وەزیری بەرگری ئیسرائیل، ئاشکرایدەکات دامەزراوە ئەمنییەکان دڵنیابونه‌وه‌ له‌ كوژرانی وتەبێژی باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماس ناسراو بە ئەبوعوبێدە، دوای هێرشی سەربازیی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە.

ئیسرائیل کاتز، ئه‌مڕۆ یەکشەممە ڕایگه‌یاند'' توانیویانه‌ سەرکەوتوانە ئەبوعوبێدە، وتەبێژی سەربازی لیواکانی قەسام بكوژن.''

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئەبو عوبێدە وتەبێژی تیرۆریستی بزوتنەوەی حەماس لە غەزە لەناوبرا و هەمو ئەندامانی میحوەری خراپەکاری لە ئێران، غەززە، لوبنان و یەمەن لە بنی دۆزەخدا كۆده‌كرێنه‌وه‌، پیرۆزبایی لە ئیسرائیل و دەزگای ئاسایشی شین بێت دەکەین. 




PM:06:03:31/08/2025