کۆماری ئیسلامی ئێران بە نیازە نزیکەی ١٠٠ بەندکراو بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل لە سێدارە بدات. بەشێکی زۆر لەو تۆمەتبارانە لە ناڕەزاییە جەماوەرییەکاندا دەستگیر کراون.
بە پێی راپۆرتێکی ڕۆژنامەی سەندەی تایمزی بریتانی، دەسەڵاتدارانی ئێران هەڵمەتی تۆڵەسەندنەوە لە زیندانییەکان بەڕێوەدەبەن، بە وتەی پارێزەرێکی تاران کە ڕایگەیاندوە "ڕۆحی تۆڵەسەندنەوە بەسەر دەسەڵاتی دادوەریدا زاڵە".
ئەو پارێزەرە دەڵێت کە هەندێک لە دادوەرەکان پێیان وایە "ئێران دەبێت تۆڵەی کوشتنی سەرکردەکانی بکاتەوە، لەکاتێکدا دەسەڵاتی دادوەری بەبێ ڕێوشوێنی پێویست سزای لەسێدارەدان بە خێراییەکی بێوێنە پەسەند دەکات".
راپۆرتەکە لە زاری پارێزەرەکەوە دەنوسێت "بەشێک لەو کەسانەی کە تۆمەتبارن بە سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل لە سەرەتادا بەهۆی بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان دژی ڕژێم دەستبەسەر کراون، بەڵام ئێستا بە تۆمەتی دروستکراو و دانپێدانانێک کە لە ژێر ئەشکەنجەدا دەرهێنراون سزا دەدرێن".
لهماوهی ڕابردودا سهدان كهس بهتۆمهتی "كاركردن بۆ ئیسرائیل" دهستگیركران.