سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت" حەوت شەڕم ڕاگرت لە نێوانیاندا شەڕێکی ئەتۆمی کە بڕیار بوو لەگەڵ ئێران ڕوو بدات".
دوشەممە ٢ی ئەیلول دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی بەئاماژەدان بە پشتیوانییەکانی وڵاتەکەی بۆ ئیسرائیل وتی" کەس لە من زیاتری بۆ ئیسرائیل نەکردووە".
دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە هەوڵەکانی ئیدارەکەی بۆ وەستاندنی شەڕەکانیش دەڵێت: "حەوت شەڕم ڕاگرت لەنێوانیاندا شەڕێکی ئەتۆمی کە بڕیار بوو لەگەڵ ئێران ڕووبدات".
ترامپ دەشڵێت" لە ٢٠ ساڵ لەمەوبەر ئیسرائیل بەهێزترین لۆبی بووە لە کۆنگرێسدا و بەهێزتر بوو لە هەر دامەزراوە و کۆمپانیایەک کە تا ئێستا بینراوە بەلام لە ئێستادا لۆبی ئیسرائیل لە کۆنگرێسی ئەمریکادا چیتر ئەو دەسەڵاتەی نییە و پشتیوانی بەبێ مەرج بۆ ئیسرائیل بوونی نەماوە".