لە شاری جێنێڤا، سویسرا، ٣ی تەمموز، ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ٥٩هەمین دانیشتنی خۆیدا بڕیارێکی نوێی لەسەر سەلامەتی ڕۆژنامەنووسان (A/HRC/RES/59/15) بە کۆدەنگی پەسەند کرد.
بڕیارە نوێیەکە پارێزگاری لە ڕۆژنامەنووسان بەهێزتر دەکات و لە هەڕەشەکانی وەک سکاڵای ستراتیژی دژ بە بەشداری گشتی (SLAPPs)، چاودێری، ململانێی چەکداری، سەرکوتکردنی نێودەوڵەتی و ڕۆڵی کۆمپانیاکان و سۆشیال میدیا دەکۆڵێتەوە.
ئەم بڕیارە، بۆ یەکەمجار، ئاماژە دەکات بە "بە ئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان و میدیاكاران لە دەرەوەی وڵات " و ڕۆڵی "پسپۆڕانی دادوەری" لە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانیتردا لە بەرەنگاربوونەوەی لێبووردەیی دیاری دەکات.
هەروەها بڕیارەکە داوا لە کۆمیساری باڵای مافەکانی مرۆڤ دەکات، بە ڕاوێژ لەگەڵ یوونێسکۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر، توێژینەوەیەکی گشتگیر ئەنجام بدەن بۆ هەڵسەنگاندنی کاریگەری یاساو رێسا نیشتمانییەکان بۆ پاراستنی ڕۆژنامەنووسان، دەستنیشانکردنی ئەزموون و پێشکەشکردنی ڕاسپاردە لەسەر ئەوەی چۆن دەبێت بگونجێنرێن بۆ وەڵامدانەوەی هەڕەشە نوێیەکان، لەوانە هەڕەشەی دیجیتاڵی، یاسایی و تاوانکارییەکان کە کاریگەری لەسەر ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن هەیە.