سه‌رۆكی ڕوسیا هەینی ٥ی ئەیلول ڕایگه‌یاند'' له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕێككه‌وتون له‌كاتی پێویستدا په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجامبده‌ن.''
ڤلادمیر پوتن له میانی به‌شداریكردنی له پلینۆمی كۆڕبه‌ندی ئابوری ڕۆژهه‌ڵات دوپاتیكرده‌وه'' گفتوگۆیه‌كی ئاشكرامان له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ هه‌یه، هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتنێك هه‌یه كه ده‌توانین په‌یوه‌ندی به یه‌كتره‌وه بكه‌ین و ئه‌گه‌ر پێویست بوو قسه بكه‌ین، ئه‌و ده‌زانێت كه من كراوه‌م بۆ ئه‌م گفتوگۆیانه، ده‌زانم كه ئه‌ویش به‌ڕوی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه كراوه‌یه".
سه‌رۆكی ڕوسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌م میكانیزمه ڕێگه به ئاڵوگۆڕی بیروڕای ڕاسته‌وخۆ و كاریگه‌ر ده‌دات كاتێك پرسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێویستیان پێیه‌تی.
چه‌ندین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له نێوان سه‌رۆكه‌كانی ڕوسیا و ئه‌مریكادا ئه‌نجامدراوه كه دوایینیان له ١٨ی ئابی ئه‌مساڵ بووه، ئه‌مه‌ش دوای كۆبونه‌وه‌ی تره‌مپ له‌گه‌ڵ ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا و سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا.