بەرپرسێکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا ئاشکرایکرد کە لیژنە پەرلەمانییەکەی تورکیا کە بۆ پرسی چارەسەر دروستکراوە، ژمارەیەک لە ئەندامانی بۆ گوێگرتن لە عەبدولا ئۆچ ئالان کۆدەبنەوە.
هەینی ٥ ی ئەیلوول فەتی یڵدز، یاریدەدەری سەرۆکی مەهەپە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی ئێکس، پەیامێکی لەبارەی و چالاکییەکانی لیژنەی پاڵپشتیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، لیژنەکە لە داهاتوویەکی نزیکدا ٣ تا ٤ ئەندامیان بۆ گوێگرتن لە بۆچوونەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە گەڵیدا کۆدەبنەوە .
پڕۆسەی چارەسەری لە ١ی تشرینی یەکەمی پار بە دەستپێشخەریی دەوڵەت باخچەلی دەستیپێکرد، دواتر عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە 27ـی شوباتی ئەم ساڵ داوای لە پەکەکە کرد کۆنگرە ببەستێ و چەک دابنێت. پەکەکەش لە ئایاری ئەم ساڵدا بڕیاری کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری دا.