سەرۆکی ئۆکرانیا، پێشنیارەکەی سەرۆکی رووسیای رەتکردەوە کە داوای کردبوو بۆ گفتوگۆ سەردانی مۆسکۆ بکات لە وەڵامدا، زێلێنسکی بانگهێشتی پۆتینی کرد بۆ کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا.
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، شەممە ٦ی ئەیلول لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەی بی سی نیوز ڕایگەیاند'' پوتن دەتوانێت بێتە کیێڤ، من ناتوانم بچمە مۆسکۆ لەکاتێکدا وڵاتەکەم رۆژانە بۆردومان دەکرێت، ناتوانم بچمە پایتەختی ئەو تیرۆریستە.''
سەرۆکی ئۆکرانیا جەختی لەوە کردەووە، پوتین نایەوێت لەگەڵی كۆببێتەوە، لە کاتێکدا شەڕی ئۆکرانیا بەردەوامە، و ئامانجی ئەوەی هەیە کە بەردەوامی بە شەڕ بدات.
سەبارەت بە ئەمریکاش، زیلینسکی وتی'' پوتن تەنها یاریی لەگەڵ ئەمریکا دەکات و ئامانجی کۆتایی هێنان بە شەڕی نییە.''
ئەمە لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا هەوڵەکانیان زیاتر کردوە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆکرانیا و ڕوسیا کە ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە بەردەوامە.