داعش بە فەرمی فەرمانی دەستدرێژیكردنە سەر منداڵانی دیلكراوی راگەیاند
گروپی تیرۆریستی داعش بە بڵاوكردنەوەی چەندین نامیلكە مۆڵەتی فەرمی دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر ژنانو منداڵانی دیلی راگەیاند.
بەپێی راپۆرتێكی كەناڵی (سی ئێن ئێن) گروپی داعش بە بڵاوكردنەوەی ئەو نامیلكەیە جەختی كردوەتەوە كە پەیوەندی سێكسی لەگەڵ "ژنانی كافر"و تەنانەت "كچانی هەرزەكار" ئازادە.
نامیلكەكانی داعش كە پێشتر لە سەر ماڵپەڕەكانی سەر بەو گروپە تیرۆریستیە بڵاوكرابوونەوە لەژێرناوی "پرسیارو وەڵام دەربارەی دیلو بارمتەكان" بڵاوكراوەتەوە. لەم پرسیارو وەڵامانەدا دەستبەسەردا گرتنو دیلكردنی "ژنانی بێ ئیمان" تەنانەت ئەگەر لەژێر تەمەنی باڵغبوونیشدا بن، لەرووی "شەرعی ئیسلام"ەوە رێگە پێدراوە.
PM:02:25:13/12/2014