روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، یەک شەممە ٧ی ئەیلول، ئاماری کوژراوانی لە سوریا لە ماوەی نزیک دو ساڵی رابردوو بڵاوکردەوە و بە پێی ئامارەکە لەوماوەیەدا زیاتر لە دە هەزار کەس کوژراون کە لە ناویاندا ژن ومنداڵیش هەبووە.
بەپێی ئامارەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە نێوان ٨ی کانونی دوەمی ٢٠٢٤ تا ٦ی ئەیلولی ٢٠٢٥، ١٠هەزار و ٦٧٢ کەس لە ئەنجامی توندوتیژی و ئاژاوەی ئەمنی لە سوریا کوژراون، کە ٨ هەزار و ١٨٠ هاوڵاتی مەدەنی بوون، کە ٤٣٨ منداڵ و ٦٢٠ ژن بوون.
روانگەکە ئاماژە بەوەشدەکات کە سزانەدانی تاوانباران و زیادبونی هەڵمەتەکانی "هاندانی هۆزەکان و بەئامانجگرتنی چالاکوانان و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ" وایکردوە کە ئاوەدانکردنەوەی دەوڵەتێکی دادپەروەرانە و دابینکردنی دادپەروەری بۆ لێقەوماوان لە سوریا، قورستر بێت.
روانگەی سوریا داوا لە هەمو لایەنە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات کە خەڵکی مەدەنی بپارێزن، تاوانباران لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکەن، هاندانی هۆز وخێڵەکان ڕابگرن و دامەزراوەی دادپەروەری دابمەزرێنن بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی هەمو سورییەکان بەبێ جیاوازی.