میدیاکانی ئیسرائیل، بڵاویانکردەوە، لە شارۆچکەی ڕامۆت لە نزیک قودس، لە هێرشێکی تەقەکردندا، پێنج کەس کوژارون و ١٥ کەسی دیکەش بریندار بون، بە گوێرەی زانیارییەکان لەلایەن دو کەسەوە هێرشەکە ئەنجامدراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ڕۆژنامەی ھائارتزی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە، پێنج ئیسرائیلی لە هێرشێکی چەکداریدا لە شاری قودس کوژراون کە لەلایەن دوو کەسەوە ئەنجامدراوە.
باسی لەوەش کردووە کە ئەنجامدەرانی ھێرشەکە، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیلەوە، کوژراون.
ھاوکات تیمی فریاکەوتنی ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە ئاکامی ڕووداوی تەقەکردنەکەدا، پێنج کەس کوژراون و ١٥ی دیکەیش برینداربوون کە برینی پێنجیان زۆر سەختە.
ھەر لەوبارەیەوە پۆلیسی ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەشداوە کە ڕووداوی تەقەکردنەکەدا، لە چوار ڕێیانی ڕامۆت لە شاری قودس ڕوویداوە.