سوپای ئیسرائیل باڵەخانەیەکی لە دەوحەی قەتەر بۆردوومان کرد

هێزی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیل باڵەخانەیەکی لە دەوحەی قەتەر بۆردوومان کرد و باس لەوە دەکرێت کۆبوونەوەی شاندی دانوستاندنکاری بزووتنەوەی حەماس کراونەتە ئامانج.
 
سێشەممە ٩ی ئەیلوول سوپای ئیسرائیل لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە"هێرشێکی وردیان ئەنجامدا سەرکردایەتیی باڵای رێکخراوی تیرۆریستیی حەماسی کردە ئامانج". 

لەبەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەیان هاتووە " بۆ چەندین ساڵ، ئەم ئەندامانەی سەرکردایەتیی حەماس سەرکردایەتیی ئۆپەراسیۆنەکانی رێکخراوە تیرۆریستییەکەیان کردووە، راستەوخۆ بەرپرسن لە کۆمەڵکوژییە دڕندانەکەی ٧ی ئۆکتۆبەر، هەروەها جەنگەکەیان دژی دەوڵەتی ئیسرائیل رێکخستووە و بەڕێوەبردووە".

بەپێی میدیاكان ئەو سەركردانەی حەماس كە لەو هێرشەدا كوژران ژمارەیان ١٠ كەسن كە لەنێویاندا خەلیل حەیە، خالید مەشعەل و ژمارەیەكی تری هەن.لای خۆشییەوە میدیای ئیسرائیل دەڵێت، لە هێرشەکەی سەر دەوحە، خەلیل حەیە، سەرکردەی دیاری حەماس کراوەتە ئامانج.
 
هێشتا بزووتنەوەی حەماس بە فەرمی هیچ هەڵوێستێکی لەسەر شەڕەکە نەبووە. هەروەها قەتەریش روونکردنەوەی نەداوە.
 




PM:04:34:09/09/2025