وەزیری دەرەوەی ئێران: ته‌واوی ماددەی یۆرانیۆمی پیتێنراومان له‌ژێر پاشماوه‌ی دامەزراوە ئەتۆمییەکاندایە

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، ماددەی یۆرانیۆمی پیتێنراو له‌ژێر پاشماوه‌ی دامەزراوە ئەتۆمییەکاندایە کە لە شەڕی ١٢ ڕۆژه‌ لەگەڵ ئیسرائیلدا، کراونه‌تە ئامانج.

پێنجشه‌ممه‌، ١١ی ئەیلول عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند" ته‌واوی ماددەی یۆرانیۆمی پیتێنراویان له‌ژێر پاشماوه‌ی دامەزراوە ئەتۆمییەکاندایە کە لە شەڕی ١٢ ڕۆژه‌ لەگەڵ ئیسرائیلدا، به‌ ئامانج گیران".

عەباس عراقچی وتیشی" ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران بە مەبەستی پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێک بۆ ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، هەڵسەنگاندن بۆ شوێن و چۆنیه‌تی گه‌یشتنیان به‌و ماددانه‌ دەکات".




AM:12:02:12/09/2025