لە هێرشی چەکداری لە ئێران دوو ئەفسەری پۆلیس کوژران

لە ئێران هێرشێکی چەکداریدا دوو ئەفسەری پۆلیس کوژران،  پۆلیسی ئێرانیش دەڵێت" ئۆپراسیۆنێکیان بۆ دەستگیرکردنی چەکدارە هێرشبەرەکان دەستپێکردووە."

سێشەممە ١٦ی ئەیلول بەهۆی هێرشیکی چەکدارییەوە بۆ سەر ئۆتۆمبێلی ئەفسەرانی پۆلیس لە شارۆچکەی سیب و سۆران لە سەر رێگای خاش – زاهیدان، دوو ئەفسەریان کوژراوە و دانەیەکی دیکەشیان برینداربووە.

لای خۆیەوە ناوەندی رایگەیاندی پۆلیسی پارێزگای سیستان و بەلوچستان، کوژرانی دوو ئەفسەری پۆلیس و برینداربوونی یەکێکی دیکەی لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەریان لە پارێزگاکە بڵاوکردەوە.

هەرچەندە لە راگەیەندراوەکەی پۆلیس دا، ئاماژە بەناوی هیچ گرووپ و رێکخراوێک نەکراوە، بەڵام گرووپی جەیشولعەدل، کە گرووپێکی چەکداریی سوننەی بەلوچییە، و بارەگای سەرەکیی لە پاکستانە لە ناوچانە چالاکن و چەندین جار بەرپرسیارێتی خۆیان لەو جۆرە هێرشانە راگەیاندووە.




PM:02:36:16/09/2025