نرخی نەوت دادەبەزێت

نرخی نەوت لە جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێ هەریەکە لە نەوتی خاوی برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش نرخەکانیان دابەزیناین تۆمارکردوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ی ئەیلولی ٢٠٢٥، بەراورد بە رۆژی ڕابردوو نرخی نەوت  دابەزینی تۆمارکردوە  و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە ٦٧ دۆلار و ٧٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش نرخەکەی دابەزیوە  و  بە ٦٣ دۆلار  ٨٠ سەنت  لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت. 

ئەم دابەزینە دوای ئەوە دێت کە  بانکی ناوەندیی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا ٢٥ خاڵی لە سوودی بانکی وڵاتەکەی کەمکردەوە و پێشبینی دەکرێت لەگەڵ کەم بوونەوەی خواستی ئەمریکا لە داهاتوودا نرخی نەوت دابەزینی زیاتر تۆماربکات. 




AM:08:55:18/09/2025