دۆناڵد ترەمپ: ئەمریکا دەگەڕێتەوە بۆ ئەفغانستان


هەینی ١٩ی ئەیلولی ٢٠٢٥ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند'' وڵاتەکەی هه‌وڵده‌دات بنكه‌ی ئاسمانی باگرام له‌ ئه‌فغانستان بگه‌ڕێنێته‌وه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌.'' 

دۆناڵد تره‌مپ له‌ میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ كیر ستارمه‌ر، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، ئاماژه‌ی به‌ بنكه‌ی ئاسمانی باگرام كرد و شوێنه‌كه‌ی له‌ نزیك چین به‌ ستراتیژی وه‌سف كرد، وتی'' هه‌وڵده‌ده‌ین بیگه‌ڕێنینه‌وه‌، ده‌مانه‌وێت ئه‌و بنكه‌یه‌ وه‌ربگرینه‌وه‌".

ئه‌و بنكه‌ ئاسمانییه‌ مێژووییه‌ كه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتی سۆڤیه‌ته‌وه‌ دروستكراوه‌، بنكه‌ی سه‌ره‌كی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بووه‌ له‌ ئه‌فغانستان دوای هێرشه‌كانی ١١ی ئه‌یلولی ٢٠٠١ و تا كشانه‌وه‌ی له‌ ساڵی ٢٠٢١ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتیدا بووه‌.

ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجار نییه‌ تره‌مپ ئاماژه‌ به‌ خواستی خۆی بكات بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی بنكه‌كه‌، چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و كاره‌ی كرد، به‌ڵام پێشتر تاڵیبان ئه‌م داواكارییه‌ی ره‌تكردبووه‌وه‌.

 بنكه‌ی ئاسمانی باگرام دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئه‌فغانستان له‌ ساڵی ٢٠٢١ كه‌وته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبان. 




PM:01:02:19/09/2025