ئێران کەسێکی دیکەی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا

میدیاکانی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٩ی ئەیلول بڵاویان کردەوە کەسێک بە ناوی 'بەهمەن چوبی ئەسل' بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدرا.

ئاژانسی هەواڵی میزان سەر بە دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایگەیاند: ئامانجی سەرەکی مۆساد بەدەستهێنانی داتابەیسەکانی دەزگاکانی حکوومەت و هاککردنی ناوەندەکانی داتاکانی ئێران بووە. جگە لەوەش هەوڵیدا ئامانجە لاوەکییەکانی دیکە بەدیبهێنێت، لەوانەش گەڕان بەدوای ڕێڕەوی هاوردەکردنی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دادگای باڵا تانەی تۆمەتبارەکەی ڕەتکردووەتەوە و سزای لەسێدارەدانی بە تۆمەتی " گەندەڵی لەسەر زەوی " پەسەندکرد.




PM:12:58:29/09/2025