سوپای ئیسرائیل: ١١٥٢ سەربازمان لە شەڕی غەزە کوژراون

دوای زیاتر لە دوو ساڵ شەڕ وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ژمارەی سەربازە کوژاروەکانی بڵاوکردەوە کە زیاتر لە هەزار و ١٠٠ سەرباز کوژراون. 

دووشەممە ٦ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ئاماری کوژاروەکانی بڵاوکردەوە بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێک، لە دەستپیکی شەر غەزەوە  هەزار و ١٥٢ سەرباز و کارمەندی هێزە ئەمنییەکانیان کوژراون.

ئاماژە بەوەشكراوە، ژمارەیە تەنها سەرباز نین، بەڵکو کارمەندانی پۆلیس، دەزگای ئاسایشی ناوخۆ ، کارمەندانی دەزگای زیندانەکان و ئەندامانی تیمەکانی ئامادەباشی لەخۆدەگرێت، کە جگە لە کەرتی غەززە، لە  باشوری لوبنان و کەناری ڕۆژئاوادا کوژراون.

 زیاتر ٤٠٪ کوژراوەکان تەمەنیان لە خوار ٢١ هەروەها، ١٤١ کوژراویشیان  تەمەنیان  زیاتر بوە لە ٤٤ ساڵ و ٦٦ سەربازیان لە ڕیگەزی مێ بوون .

ئەمە لە کاتێکدایە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززە،  بەگوێرەی ئامارەکانی تەندروستی کەرتەکە ٦٧ هەزار کوژراوی تێپەڕاندوە و  و زیاتر لە ١٦٩ هەزار برینداریش تۆمارکراوەن.




PM:07:24:06/10/2025