بوومەلەرزەیەک ئیستانبوڵی هەژاند

دەزگای فریاکەوتن و کارەساتەکانی تورکیا (ئافاد) ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٦ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە قەزای سیلیڤری ئیستانبوڵ هەژاندووە.

لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥،  ، دەزگای فریاکەوتن و کارەساتەکانی تورکیا دەسەڵاتەکە ڕایگەیاند "بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٦ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە دەریای مەڕمەڕە ڕوویداوە کە ٢٧ کیلۆمەتر لە کەناراوەکانەوە دوورە"، ئاماژەی بەوەشکردووە "بومەلەرزەکە کاتژمێر ٧:٣٣ خولەکی بەیانی بە کاتی ناوخۆ ڕوویداوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک لەبارەی ئەگەری زیانەکانی دارایی و مرۆییەوە بەدەست نەهاتووە.




PM:04:15:09/10/2025