ئێران: هیچ تێوەگلانێکی بیانی لە کوشتنی ڕەئیسیدا نەبووە

راوێژکاری سیاسی عەلی خامنەیی ئاشکرای دەکات کە هیچ بەڵگەیەک لەبارەى دەستێوەردانی دەرەكی لە كەوتنە خوارەوەی فرۆكەكەی ئیبراهیم رەئیسی نەدۆزراوەتەوە.

عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری سیاسی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ڕۆژی یەکشەممە ئاشکرای کرد کە هیچ بەڵگەیەک لەسەر "دەستێوەردانی دەرەکی" لە کوشتنی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری کۆچکردووی ئێران نەدۆزراوەتەوە.

عەلی شەمخانی وتی" تا دوا سات، فەرماندەی گشتیی باڵا، بە پشتبەستن بە لیژنەکانی لێکۆڵینەوە، پشتڕاستی کردەوە کە لە سەردانەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری کۆچکردوودا هیچ شتێکی خراپ ڕووی نەداوە".

ناوبراو زیادی کرد: دوای شەڕی ١٢ ڕۆژە، پرسیارەکان سەبارەت بەوەی کە ئایا کوستنی رەئیسی پەیوەندی بە ئیسرائیلەوە هەبووە، زیاتر بوو.

بە وتەی شەمخانی، بە پشتبەستن بە توانا تەکنیکییەکانی لێکۆڵەران، هیچ بەڵگەیەک لەسەر دەستوەردانی بیانی لە کوشتنی ڕەئیسیدا نەدۆزراوەتەوە، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەم ڕووداوانە لە دەرەوەی بازنەی توانا تەکنیکییەکان بووبن.

لێکۆڵینەوەی کۆتایی ئێران سەبارەت بە کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرەکە کە بووە هۆی کوژرانی ئیبراهیم ڕەیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە مانگی ئایاری ٢٠٢٤ لە ١ی ئەیلولی ٢٠٢٤ بڵاوکرایەوە و بەو ئەنجامە گەیشتوە کە هۆکاری ڕووداوەکە کەشوهەوای خراپ بووە.





PM:01:00:12/10/2025