بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن (حوسیی) ڕۆژی پێنجشەممە هەواڵی
کوژرانی مەیجر جەنەراڵ محەمەد عەبدولکەریم ئەلغەمەری، سەرۆکی ئەرکانی ئەو وڵاتەی ڕاگەیاند.
ئەم لێدوانەی حوسییەکان دوای ئەوە هات کە ئاژانسی هەواڵی
ئیسرائیلی لەم دواییانەدا ئاشکرای کرد کە ئەلغەمەری لە هەوڵێکی تیرۆرکردنی ئیسرائیل
ڕزگاری بووە کە لە میانی کۆبوونەوەیەکی نهێنیدا لە سەنعای پایتەختی یەمەن ڕزگاری
بووە و "بە سەختی بریندار بووە".
ئەلغەمەری بە یەکێک لە دیارترین سەرکردە سەربازییەکانی
حوسییەکان دادەنرێت. زۆر کەس بە فەرماندەی دیفاکتۆی هێزەکانی حوسی لە مەیدان و لە
ئاستی سەربازیدا بە دەستی ڕاستی عەبدولمەلیک ئەلحوسی دەزانن.
لە ساڵی ٢٠١٦ەوە ئەلغەمەری وەک سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی
حوسی دەستنیشانکراوە و پلەی سەربازی مەیجر جەنەرالی پێدراوە.