نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە

نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەرداهات، نرخەکەی بەرز بووە هۆکارەکەشی بۆ کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و چین دەگەڕێتەوە. 

 ئەمڕۆ پێنچشەممە ٣٠ی تشرینی یەکەم، نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور ئەمڕۆ دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا ٢٠ سەنت بەرزبووەوە و بە ٦٤ دۆلار و ٦٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش ١٨ سەنت بەرزبووەوە و بە ٦٠ دۆلار و  ٣٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هۆکاری ئەم بەرزبوونەوەیش بۆ ئەو کۆبوونەوەی دەگەڕێتەوە کە لە نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و شی جین پینگ، سەرۆکی چین لە کۆریای باشوور ئەنجامدرا و دوو وڵاتەکە هێشتا روونکردنەوەیان نەداوە سەبارەت بە ئەنجامی کۆبوونەوەکە.



AM:08:58:30/10/2025