گروپی بۆكۆحەرام 185 ژنو منداڵی رفاند
بەرپرسانی وڵاتی نیجێریا دەڵێت چەكدارانی گروپی بۆكۆحەرام زیاتر لە 30 كەسیان كوشتوەو 185 كەس لە خەڵك گوندێكیان لە باكوری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە رفاندوە.
بەپێی راپۆرتەكان ئەو كەسانەی رفێنراون بریتین لە ژنان، منداڵانو كوڕانی گەنج كە بە سەرجەمیان بۆ ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی بۆكۆحەرام گواستراونەتەوە.
خەڵكی ئەو گوندە چوار رۆژ لەوەپێش رفێنراونو ئەمرۆش پاش ئەوەی ژمارەیەكیان هەڵدێن ئەو تاوانەی بۆكۆحەرام ئاشكرا دەكەن.
PM:10:15:18/12/2014