نەتەوە یەكگرتوەكان ئێرانو سوریاو كۆریای باكوری مەحكوم كرد
كۆمەڵەی گشتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان ئەمرۆ لە بڕیارنامەیەكدا پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤی لە ئێران، كۆریای باكورو سوریا مەحكوم كرد.
لەكۆبوونەوەی ئەمرۆ كۆمەڵەی گشتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان هەروەها داوا لەئەنجومەنی ئاسایشی سەر بەو رێكخراوە كرا دۆسیەی مافی مرۆڤ لەكۆریای باكور رەوانەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بكات.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی رۆیتەرز، 116 وڵاتی ئەندامی لەكۆمەڵەی گشتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان دەنگیان بەو بڕیارنامەیەداوە كە لەلایەن یەكێتی ئەوروپاو ژاپۆنەوە ئامادە كرابوو.
دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بابەتگەلی وەك جینۆساید، تاوانی شەڕو تاوان دژی مرۆڤایەتی تاوتوێدەكات.
لەكۆبوونەوەكەی ئەمرۆدا هەروەها هەریەك لە ئێرانو سوریا بەهۆی پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ مەحكوم كران.
PM:10:20:18/12/2014