ئەمریکا بە فەرمی ئەحمەد شەرع لە لیستی تیرۆر دەردەهێنێت

وەزارەتی دەروەی ئەمریکا پێش سەردانەکەی ئەحمەد شەرع بۆ وڵاتەکەی، ناوبراوی لە لیستی تیرۆر دەرهێنا، هاوکات سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع و ئەنەس خەتابی دا، لە لایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری هەڵگرتنی درا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند" واشنتن بە فەرمی ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سووریای لە لیستی تیرۆر دەرهێنا، ئەمەش چەند ڕۆژێک پێش سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی ئەحمەد شەرؤە بۆ ئەمەریکا."

ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا پشتڕاستی کردەوە، ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری سووریا لەم مانگەدا سەردانی کۆشکی سپی دەکات و پرسی ئاوەدانکردنەوەی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات.


پێشتریش ترەمپ ئاماژەی بەوەشدابوو، ئێمە سزاکانی سەر سووریامان هەڵگرت بۆ ئەوەی هەلێکیان پێ بدەین، بیستوومە سەرۆکەکەی کاری زۆر باش دەکات.

هاوکات ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع و ئەنەس خەتابی دا، کە زیاتر لە ١٠ ساڵە سزایان بەسەردا سەپێنراوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت چەند ڕۆژی ڕابردوو ئەمەریکا ڕەشنووسی بڕیارنامەکەی پێشکەش بە ئەنجوومەنی ئاسایش کرد.




AM:11:21:08/11/2025