سێنتکۆم: ١٥ حەشارگە و کۆهای داعشمان لە سوریا وێران دەکەین

سێنتکۆم، ڕایگەیاند'' لە دواین ئۆپراسیۆنیان لە سوریا تونیان زیاتر لە ١٥ حەشارگە و کۆگای نهێنی داعش لە باشوری ئەو وڵاتە بۆردومان بکەن و بە تەواوی وێران بکرێت،'' 

فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا(سێنتکۆم)، بڵاویکردەوە '' ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش و فراواندا کە لە نێوان ڕۆژانی ٢٤  بۆ ٢٧ ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، توانیمان گورزێکی کاریگەر لە پاشماوەکانی داعش لە باشووری سوریا بوەشێنین و لە ئەنجامدا زیاتر لە ١٥ حەشارگە و کۆگای نهێنیی چەکی ئەو گرووپەیان لە ناوچەکانی پارێزگای ڕیف دیمەشق وێران کرد.''

ئاماژە بەوەشکردوە، ئۆپراسیۆنەکە لە ڕێگەی هێرشی ئاسمانی و زەمینییەوە ئەنجام درا، هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و هێزە سوورییەکان دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیدا گرت و لەناویان بردن کە پێکهاتبوون لە زیاتر لە ١٣٠ گولـلە هاوەن و مووشەک و ژمارەیەکی زۆر چەکی سووک و ڕەشاش و مین و دژەتانک و کەرەستەی دروستکردنی بۆمبی چێنراو، هاوکات بڕێک ماددەی هۆشبەریش لەناو حەشارگەکاندا دۆزرانەوە و لەناوبردران.

سێنتکۆم دەڵێت'' ئەم ئۆپراسیۆنانە، ڕێگە بەو گرووپە تیرۆریستییە نادات جارێکی دیکە خۆی ڕێکبخاتەوە یان بتوانێت هێرش هەناردەی ناو خاکی ئەمریکا و جیهان بکات، بۆیە بەردەوام و چاوکراوە دەبن لە ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی داعش لە سوریا.''
.




PM:11:15:30/11/2025