لەم ساڵدا 60 رۆژنامەنوس لەسەرتاسەری جیهان كوژراون
كۆمیتەی بەرگریی لە رۆژنامەنوسان رایگەیاند لە ساڵی 2014دا 60 رۆژنامەنوس بەهۆی پیشەكەیانەوەو لەكاتی رووماڵكردنی رووداوەكان كوژراون.
بەپێی راپۆرتێكی ئاسۆشیتدپرێس، كۆمیتەی بەرگریی لە رۆژنامەنوسان كە بنكەی سەرەكی لە نیویۆركە لەنوێترین راپۆرتی خۆی دەڵێت: یەك لەسەر چواری رۆژنامەنوسانی كوژراو لەساڵی 2014 راستەوخۆ كوژراون یان تیرۆر كراون.
ئەم كۆمیتەیە كە ئەمرۆ سێشەممە راپۆرتەكەی بڵاوكردەوە دەنوسێت: ژمارەی رۆژنامەنوسانی قوربانی لە ساڵی 2014 لە قوربانیانی ساڵی رابردوو كەمتر بووە، بەڵام ئەم ژمارەیە لەماوەی سێ ساڵی رابردوو زۆرترین رێژەی هەبووە.
PM:03:44:23/12/2014