سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند" پشتیوان بە خودا پرۆسەی ئاشتی بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێدەھێنرێت و تورکیا و گەلەکەمان دەیبەنەوە".
نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە چوارچێوەی ١٦ھەمین کۆنفرانسی باڵیۆزەکاندا کە ئەمڕۆ لە ئەنقەرە بەڕێووەچوو وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند" پشتیوان بە خودا ئەم پرۆسەیە بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێدەھێنرێت. ئەمجارە ئێمە دەیبەینەوە. ئەمجارە تورکیا دەیباتەوە. ئەمجارە ئیمپریالیستەکان و بووکەڵەکانیان نایبەنەوە. بە ھەر شێوەیەک بێت بە پشتیوانی خودا تورکیا دەیباتەوە، گەلەکەمان دەیباتەوە و تیرۆر بۆ ھەتاھەتایە لە ڕۆژەڤی تورکیادا نایھێڵین".
کورتوڵموش جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە تورکیا لە (دیپلۆماسییەتی سەرکردایەتی)دا بووەتە نموونە و، وتی" تورکیا بە کەسایەتی سەرۆک کۆمارمان ئەمڕۆ یەکێکە لەو چەند وڵاتەی جیھان کە دیپلۆماسییەتی سەرکردایەتی بە باشترین شێوە جێبەجێ دەکات. ھەموومان دەزانین چۆن چەندین کێشەی سەخت بەھۆی سەرکردە و بەھۆی تایبەوتمەندیی و کەسایەتیی بەھێزی سەرکردەکەوە چارەسەر کراون".
ڕاشیگەیاند" ئیدی تورکیا ناتوانێت شوێنەوار و پاشکۆی ھیچ ناوچە و وڵاتێک بێت، یان وەک ‘پاشکۆی ھیچ پەیماننامەیەک بوەستێت. وەک ھەموو کات گوتوومانە، ئاڕاستەی تورکیا نە ڕووی لە ڕۆژھەڵاتە و نە تەنیا ڕووی لە ڕۆژئاوایە".