سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت " مووشەکی ئیسرائیل لە مووشەکە ئێرانییەکان بەهێزتر، وردتر و ئاسانتر بووە".
مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران، پێنج شەممە، ١٨ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، رایگەیاند " ئەوە هێزی خەڵک بوو کە توانی لە شەڕی ١٢ ڕۆژەدا دووژمنەکانمان زەلیل بکات و بێهیوایان بکات، ئەوان هاتبوون وڵاتەکەمان پارچە پارچە بکەن، ئەوە خەڵک بوون کە وەستانەوە، ڕاستە مووشەکەکانی ئێمە هەبوون، بەڵام ئەوان مووشەکەکانیان لە ئێمە زیاتر، بەهێزتر، وردتر و ئاسانتر بوو، بەڵام ئەوە خەڵک بوون بێهیوایان کردن".
١٣ حوزەیران ٢٠٢٥، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران و ئێرانیش وەڵامی هێرشەکانی دایەوە، ماوەی ١٢ ڕۆژ جەنگی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەردەوامبوو.