سەرۆکی ئەمریکا بەرنامەی تیروپشکی "گرین کارت"ی ڕاگرت کە یەکێکە لە گرنگرتین ڕێگەکانی کۆچی یاسایی بۆ ئەو وڵاتە.
کریستی نۆێم، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكا لە بڵاویکردەوە، بە ڕێنمایی دۆناڵد ترەمپ فەرمان بە خزمەتگوزارییەکانی ڕەگەزنامە و کۆچبەری ئەمریکا کراوە کە بۆ ماوەیەکی کاتی پرۆگرامی ڤیزای هەمەچەشنی ڕابگرن.''
پرۆگرامی ڤیزای هەمەچەشنی ساڵانە تا ٥٠ هەزار "گرین کارت" لە ڕێگەی سیستەمی تیروپشکەوە بۆ هاوڵاتیانی بیانی دابین ده‌كات، به‌تایبه‌تی وڵاتانی ئەفریقا.
بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ له‌كاتێكدایه كه تۆمەتبارەکەی زانکۆی براون له ڕێگه‌ی هه‌مان ڕێگه‌وه ئه‌مریكا، كه له رێگه‌ی ده‌ستڕێژی گولە‌وه دوو كه‌سی كوشت.
ئەمە لە کاتێکدایە، نزیکەی ٢٠ ملیۆن کەس داوای تیروپشکی ڤیزای ساڵی ٢٠٢٥ یان کردوە و زیاتر لە ١٣١ هەزار کەسیش هەڵبژێردراون.