رێكخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند کە برسێتی لە کەرتی غەززە کۆتایی هاتووە بەڵام هێشتا زۆرینەی ڕەهای دانیشتوانی غەزە به‌ده‌ست نه‌بوونی ئاسایشی خۆراكه‌وه گیرۆده‌ن.
ئەمڕۆ هەینی ١٩ی کانونی یەکەم ده‌سته‌ی چاودێری ریزبه‌ندكردنی ئاسایشی خۆراك سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان كه باره‌گاكه‌ی له‌رۆمایه، بڵاویکردەوە'' كه به‌پێی دواهه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان كێشه‌ی برسێتی له‌غه‌زه نه‌ماوه به‌تایبه‌تیش له‌پاش ئاگربه‌ستی ١٠ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٥.''
ئاماژه‌بەوەکراوە، هه‌رچه‌نده دەستڕاگەیشتن بە پێداویستییە خۆراکییە مرۆییەکان و بازرگانییەکان باشتر بووه به‌ڵام هێشتا دۆخه‌كه له غه‌زه هەستیارە.
هاوکات، ئیسرائیل هەموو خاڵەکانی گەیشتن بە غەزە کۆنترۆڵ دەکات. لە مانگی ئابدا، ڕێکخەری چالاکییەکانی حکومەت لە کۆگاکان کە دەزگایەکی سەربازی ئیسرائیلییە و بەرپرسە لە گەیاندی هاوکارییەکان، بوونی برسێتی لە غەزە ڕەتکردەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ڕۆژانە لە نێوان ٦٠٠ بۆ ٨٠٠ بارهەڵگر دەچنە ناو غەزە و لە سەدا ٧٠ی ئەو پێداویستیانە خۆراکن. حەماس ئەم ژمارانە ڕەت دەکاتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکات کە ژمارەی ئەو بارهەڵگرانەی ڕۆژانە دەچنە ناو غەززە زۆر کەمترە لە ٦٠٠ بارهەڵگر.