لیوا عومەر ئەلواعیلی، سەرۆکی دەستەی سنووری عێراق ئاشکرای کرد کە ڕێککەوتنێکی "گرنگ" لەگەڵ لایەنی ئێرانی کراوە بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووری گیلات.
بەپێی هەواڵێک کە لە لایەن ئاژانسی هەواڵی مێهری نیمچە فەرمی ئێرانەوە ڕاگەیەندرا، ئەو بابەتە لە میانەی دیداری ئەلواعیلی لەگەڵ باڵیۆزی ئێران لە عێراق و بەرپرسانی باڵا لە پارێزگای ئیلام وروژێندرا.
ئاژانسه هه واڵییه که دوای کۆبوونه وه که له زاری ئه لواعیلیه وه نووسیویه تی" له م کۆبوونەوه یه دا بڕیار درا دەڕوازه ی سنووری گیلات وەک دەروازەیەکی نوێ له نێوان ئێران و عێراقدا بکرێتەوه ”. ڕوونیشیکردەوە، "لە قۆناغی یەکەمدا ئاڵوگۆڕی سەرنشین لە ڕێگەی ئەم دەروازە سنوورییەوە بە شێوەیەکی سنووردار دەست پێدەکات و دواتر وردە وردە زیاد دەکات”.
ئاماژەی بەوەشکرد، "هەروەها ڕێککەوتن کرا کە ئەم دەروازە وەک دەروازەیەکی بازرگانی لە داهاتوودا چالاک بکرێت بۆ ئەوەی ببێتە بنەمای ئاڵوگۆڕی ئابووری نێوان هەردوو وڵات”.
ئەلواعلی لە درێژەی قسەکانیدا وتی" بە کردنەوەی دەروازەی گیلات، دەروازەیەکی نوێ بۆ سیستەمی سنووری عێراق زیاد دەکرێت، کە دەبێتە هۆی زیادبوونی هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران."