ئێن.بی.سی نیوز: سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بەنیازە ترەمپ لە هێرش کردنەی سەر ئێران ئاگادار بکاتەوە

کەناڵێکی ئەمریکی ئاشكرایدەکات، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بە نیازە ڕەزامەندی سەرۆکی ئەمریکا وەرگرێت و هێرش بکاتەوە سەر ئیسرائیل. 

ئێن.بی.سی. نیوز، لە ڕاپۆرتێکیدا، بڵاویکردەوە'' بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکردوە کە بەرنامەی مووشەکە بالیستییەکانی ئێران زیاتر پەرەی سەندوە و مەترسییەکانی زیاتر بووە.'' 

بەرپرسانی ئیسرائیلیش زیاتر نیگەرانن لەوەی ئێران دەست بکاتەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆم و بەرنەما ئەتۆمییەکەی ببێتە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە. 

کەناڵەکە دەڵێت'' نەتەنیاهۆ و بەرپرسانی ئیسرائیل بە نیازن بەرنامەیەک ئاڕادەستی ترەمپ بکەن بەمەستی ئاگاردار کردنەوەی لەوەی بەنیازن دووبارە هێرش بکەنەوە سەر ئێران.'' 

لە ساڵی ٢٠٢٥دا حکومەتی ئیسرائیل هێرشێکی گەورەی سەربازیی لەسەر خاکی ئێران دەست پێ کرد، بەتایبەتی پڕۆگرام ئەتۆمیکیی ئێران پێکا کە بەمەستی ڕێگری کردن بوو لە هەبوونی چەکی ئەتۆمی. 

هاوکات، سەرۆکی ئەمریکا لەو کاتەدا ڕایگەیاند'' کە هێزەکانی ئەمریکا سێ شوێنی ئەتۆمییان لە ئێران (فۆردۆ، ناتانز و ئیسفەهان) بۆردومان کردووە، هەروەها ڕایگەیاند کە فڕۆکەکان دوای ئەنجامدانی هێرشەکان بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە.''




PM:06:40:20/12/2025