ناوەندی گەردوناسی میسڕ یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان و جەژنی ڕەمەزانی ئاشکرا کرد بۆ ساڵی ٢٠٢٦.
١٩ شوبان ٢٠٢٦، وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان لە لایەن ناوەندی گەردوناسی میسڕیەوە دیاریکراوە و بە پێی شیکردنەوە گەردونناسیەکانیان مانگی ڕەمەزانی ٢٠٢٦ تەنها ٢٩ ڕۆژ دەبێت و ٢٠ ئادار یەکەم ڕۆژی جەژنە، کە هاوکاتە لەگەڵ کۆتا ڕۆژی زستان، واتا ئەم ساڵ لە کوردستاندا جەژنی نەورۆز و جەژنی ڕەمەزان دەکەونە هەمان ڕۆژەوە.
لە وڵاتانی ئیسلامیدا ڕۆژی ڕەمەزان و جەژن بە پێی دەرکەوتن و بینی مانگ دیاری دەکەن، بەڵام ئێستا ناوەندە گەردونناسییەکان بەر لە کاتی دیاریکراو پێشبینییەکانیان دەخەنە ڕوو.