ژمارەیەک پەنابەری کورد لە بەریتانیا داوای بەهاناوەچوون دەکەن


ژمارەیەک پەنابەری خەڵکی کوردستان لە بەریتانیا زیندانیکراون و داوای بە هاناوەچوون دەکەن تا دیپۆرت نەکرێنەوە.

شەممە، ٢٠ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، لە نامەیەکدا کە ئاراستەی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان و عێراق کراوە، ژمارەیەک پەنابەری دەستبەسەرکراوی کورد لە بەندینخانەیەکی لەندەن داوای بەهاناوەچوون دەکەن و دەڵێن "ڕووبەڕووی گەڕاندنەوەی زۆرەملێ دەکرێینەوە بۆ عێراق،  بەهۆی رێککەوتنێک کە لە نێوان حکومەتی بەریتانیا و عێراق کراوە، داواکارین کە فشار بخرێتە سەر حکومەتی عێراق، لە ڕێگەی پەرلەمانتاران و هەر ڕێگایەکی تر کە بە گونجاو دەزانرێت، بۆ ڕاگرتن و هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەو رێککەوتنانەی کە رێگە بە گەڕاندنەوەی زۆرەملێیانەیان دەدەن".

ناردنەوەی پەنابەرانی کورد لە بەریتانیاوە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان یەکێکە لە بابەتە هەرە گەرم و هەستیارەکان لە ساڵی ٢٠٢٥دا. سیاسەتەکانی کۆچی بەریتانیا گۆڕانکاری بەرچاویان بەسەردا هاتووە، بەتایبەت دوای گۆڕانکارییەکانی حکومەت و هەوڵەکان بۆ خێراکردنی پرۆسەی دیپۆرتکردنەوە.




PM:09:34:20/12/2025