وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئاشکرایدەکات، ئه‌گه‌ری هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران به‌دوور نازانن.
عه‌باس عه‌راقچی لە سەردانێکی بۆ مۆسکۆ، ڕایگەیاند'' هه‌رچه‌نده به‌هۆی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌وه زیان به‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانیان كه‌وتووه به‌ڵام تەکنەلۆژیاکەمان وەک خۆی ماوەتەوە.''
جه‌ختی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری دیپلۆماسی كرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، خۆ ئاماده‌كردنی ئێران بۆ ئه‌گه‌ری رووبه‌رووبونه‌وه به‌و واتایه نییه كه پێشوازی له‌جه‌نگ بكه‌ن به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئیراده‌یان وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه.
عه‌راقچی وتیشی'' ئەگەری هێرشی نوێی ئەمریکا یان ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی فراوانتر له‌دژی ئێران بەدوور نازانن و له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا وڵاته‌كه‌یان له‌هه‌ركاتێك زیاتر ئاماده‌ی به‌ره‌نگاریبونه‌وه‌یه.''
لەلای خۆشیەوە، ئێن.بی.سی. نیوز، لە ڕاپۆرتێکیدا، بڵاویکردەوە'' نەتەنیاهۆ و بەرپرسانی ئیسرائیل بە نیازن بەرنامەیەک ئاڕادەستی ترەمپ بکەن بەمەستی ئاگاردار کردنەوەی لەوەی بەنیازن دووبارە هێرش بکەنەوە سەر ئێران.''
لە ساڵی ٢٠٢٥دا حکومەتی ئیسرائیل هێرشێکی گەورەی سەربازیی لەسەر خاکی ئێران دەست پێ کرد، بەتایبەتی پڕۆگرام ئەتۆمیکیی ئێران پێکا کە بەمەستی ڕێگری کردن بوو لە هەبوونی چەکی ئەتۆمی.
هاوکات، سەرۆکی ئەمریکا لەو کاتەدا ڕایگەیاند'' کە هێزەکانی ئەمریکا سێ شوێنی ئەتۆمییان لە ئێران (فۆردۆ، ناتانز و ئیسفەهان) بۆردومان کردووە، هەروەها ڕایگەیاند کە فڕۆکەکان دوای ئەنجامدانی هێرشەکان بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە.''