وتەبێژی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕایگەیاند'' زیادبوونی پێشێلكارییه‌كانی ئیسرائیل، درێژكراوه‌ی پێشێلكردنی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ستە له كه‌رتی غه‌زە.''
حازم قاسم، لە ڕاگەیەندراوێکدا، بڵاویکردەوە'' ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یەکشممە ٢١ی کانونی یەکەم، له گه‌ڕه‌كی شوجه‌عییه ڕویدا، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ئه‌و پێشێلكارییانه‌یە کە ڕوودەدات.''
ئەو بەرپرسە داوای له ناوبژیوانان كرد رێوشوێنی جددی بگرنه‌به‌ر بۆ ڕاگرتنی پێشێلكارییه‌كان و فشارخستنه سه‌ر ئیسرائیل بۆ ده‌ستپێكردنی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی غه‌زە.
به پێی ڕاپۆرتی نوێ حەماس، هێزه‌كانی ئیسرائیل گه‌ڕه‌كی شوجاعییه‌یان له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری غه‌زه كرده ئامانج، زیانێکی زۆری گیانی هەبووە.