بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢٦، لە لایەن ئەنجومەنی گەلانی دیموکراتی باکورو رۆژهەڵاتی سوریا پەسەند کرا و بە پێی بودجەکە ٢١٣،٧٥٠،٠٠٠ دۆلار کورتهێنانی هەیە.
کەناڵی ( ئەلیوم) بڵاویکردەوە" ئەنجومەنی گەلانی دیموکراتی باکورو رۆژهەڵاتی سوریا بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢٦ی پەسەند کرد ".
بە گوێرەی یاساکە داهاتی پێشبینیکراو بە بڕی ١,٣٦٣,٦٤٢,٠٠٠ دۆلار دیاریکردووە، لە کاتێکدا خەرجییەکانی ١,٥٧٧,٣٩٢,٠٠٠ دۆلار دیاریکردووە، ئەمەش دەبێتە هۆی کورتهێنانی بودجە نزیکەی ٢١٣،٧٥٠،٠٠٠ دۆلار .
کەناڵەکە بڵاویشیکردووەتەوە کە " لە یاساکەدا بودجەی فریاگوزاری بۆ کانتۆنەکان تەرخانکراوە، کە بڕی پەنجا هەزار دۆلار بۆ هەر کانتۆنێک، جگە لە کانتۆنی جزیرە کە سەد هەزار دۆلاری بۆ تەرخانکراوە، لە تەرخانی وەبەرهێنان دەبڕدرێت".
ئاماژە بەوەشکراوە کە لە بودجەی نوێدا ١٥٠ ملیۆن دۆلاربۆ وەبەرهێنان لە بواری تەندروستی و وزەدا تەرخانکراوە، کە بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو زیادبوونێکی بەرچاوە.
بە وتەی ئەحمەد یوسف، هاوسەرۆکی دەستەی دارایی، لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٣ بۆ ٢٠٢٥ داهاتی گشتی گەیشتووەتە ٢٧%، كە داهاتی گشتی لەمساڵدا ٨٥٥ ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە.
راشیگەیاند" هەروەها ئیدارەی هەرێمەكە پابەندە بە بەرنامەی پشتیوانیی بەرفراوان کە ساڵانە تا پێنج سەد ملیۆن دۆلار تێدەچێت، بۆ دەستەبەرکردنی نان و بەرهەمە نەوتییەکان، جگە لەوەی مووچەی دوو سەد و بیست هەزار فەرمانبەری مەدەنی و سەربازی دەگرێتەوە، بە تێچووی مانگانەی چل و هەشت ملیۆن دۆلار".
هەروەها ئیدارەی هەرێمەكە پابەندە بە بەرنامەی پشتیوانیی بەرفراوان کە ساڵانە تا پێنج سەد ملیۆن دۆلار تێدەچێت، بۆ دەستەبەرکردنی نان و بەرهەمە نەوتییەکان، جگە لەوەی مووچەی دوو سەد و بیست هەزار فەرمانبەری مەدەنی و سەربازی، بە تێچووی مانگانەی چل و هەشت ملیۆن دۆلار.
رونیشیکردووەتەوە، کەرتی نەوت تا ئێستاش بڕبڕەی پشتی ئابورییەو نزیکەی ٧٧%ی داهاتەکانی پێکدەهێنێت، سەرەڕای فراوانبونی بەرچاو لە داهاتی گومرگی و باجدا، کە گەیشتووەتە ٣٥ ملیۆن دۆلار.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە هەرێمی کوردستان کە هەرێمییەکی دەستورییە و لە ناو دەستوری فیدڕاڵی عێراقدا جێگیرە، یاسای بودجەی نییە.