فڕۆکەی سوپاسالاری لیبیا لە ئاسمانی ئەنقەرە لە رادار دەرچووە و دیارنەماوە


وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاشکرای دەکات" پەیوەندی لەگەڵ فڕۆکەیەکی تایبەتدا لەدەستچووە کە سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی لیبیا، جەنەڕاڵ محەمەد عەلی ئەحمەد ئەلحەداد و پێنج کەسی دیکەی هەڵگرتبوو."

لە بەیاننامەیەکدا لەسەر پلاتفۆرمی "X” عەلی یەرلی کایا، وەزیری تورکیا ڕایگەیاند" لە کاتژمێر ٨:٥٢ی شەو پەیوەندی لەگەڵ فڕۆکەیەکی بازرگانی فالکۆن 50 بە ژمارە زنجیرەی 9H-DFJ لەدەستچوو،فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانەی ئەسنبۆگا لە ئەنقەرە بەرەو تەرابلوس لە کاتژمێر ٨:١٠ی شەو هەڵفڕی".

ئاماژەی بەوەشکرد، داواکاری نیشتنەوەی بەپەلە لە فڕۆکەکە لە نزیک هیمانە وەرگیراوە، بەڵام دوای ئەوە مەحاڵ بووە پەیوەندی لەگەڵیدا دروست بکرێتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، پێنج سەرنشین لەناو فڕۆکەکەدا بوون، لەنێویاندا سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی لیبیا، مەیجر جەنەڕاڵ 
محەمەد عەلی ئەحمەد ئەلحەداد.

بەشێک لە میدیاکانی تورکیا دەڵێن، فڕۆکەکە لە نزیک شارۆچکەی هایمانای سەر بە ئەنقەرە کەوتووەتەوە خوارەوە و دیمەنەکەشیان بڵاوکردەوە.
ئێستا هێزە ئەمنییەکان و تیمەکانی فریاکەوتن بەدوای فڕۆکەکەدا دەگەڕێن.




PM:11:10:23/12/2025