میدیاکانی ئیسرائیل رایانگەیاند" دامەزراوە ئەمنییەکان بە وردی چاودێری هەوڵەکانی ئێران دەکەن بۆ دووبارە بونیادنانەوەی پڕۆگرامی مووشەکی بالیستی،کە لە ماوەی شەڕی "١٢ڕۆژە"دا گورزێکی کوشندەی بەرکەوتووە".
کەناڵی 12ـی ئیسرائیل لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە ،ئێران لە ئێستادا هەوڵ دەدات لە ڕێگەی کڕینی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو لە چین، بەتایبەت ئامێری "میکسەری هەسارەیی" بۆ بەرهەمهێنانی سووتەمەنی، پڕۆسەی دروستکردنی مووشەک خێرا بکات.
لای خۆیەوە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە قودسەوە پەیامێکی هەڕەشەئامێزی ئاراستەی تاران کرد و جەختی کردەوە؛ وڵاتەکەی پابەندە بە بەرگریکردن و پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە لە ڕێگەی هێزەوە.
هاوکات، دامەزراوە ئەمنییەکانی ئیسرائیل نیگەرانی خۆیان بە واشنتن گەیاندووە سەبارەت بە مانۆڕە مووشەکییەکانی سوپای پاسداران.
لە ساڵی ٢٠٢٥دا حکومەتی ئیسرائیل هێرشێکی گەورەی سەربازیی لەسەر خاکی ئێران دەست پێ کرد، بەتایبەتی پڕۆگرام ئەتۆمیکیی ئێران پێکا کە بەمەستی ڕێگری کردن بوو لە هەبوونی چەکی ئەتۆمی.
هاوکات، سەرۆکی ئەمریکا لەو کاتەدا ڕایگەیاند'' کە هێزەکانی ئەمریکا سێ شوێنی ئەتۆمییان لە ئێران (فۆردۆ، ناتانز و ئیسفەهان) بۆردومان کردووە، هەروەها ڕایگەیاند کە فڕۆکەکان دوای ئەنجامدانی هێرشەکان بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە.''