سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند'' هێزەکانی وڵاتەکەی بە فەرمانی ڕاستەوخۆی ئەو، هێرشێکی ئاسمانیی "ورد و کوشندە"یان کردووەتە سەر مۆڵگەکانی ڕێکخراوی داعش لە باکووری ڕۆژئاوای نێجیریا.''
دۆناڵد ترەمپ، لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە'' ئەم هێرشە لە وەڵامی کوشتنی دڕندانەی مەسیحییە بێتاوانەکان بووە و هۆشداری دا کە ڕێگە بە هیچ گروپێکی توندڕەو نادەن لەژێر سەرکردایەتی ئەودا گەشە بکەن.''
ئاماژەی بەوەش کرد کە پێشتر هۆشداریی دابووە ئەو گروپانە کە باجێکی قورس دەدەن ئەگەر کۆتایی بە کردەوەکانیان نەهێنن.
ئەم هەنگاوە سەربازییەی ئەمریکا دوای زنجیرەیەک هەڕەشەی ترامپ دێت کە نێجیریای تۆمەتبار کردبوو بەوەی نەیتوانیوە پارێزگاری لە کەمینە ئایینییەکان بکات.
هەرچەندە حکومەتی نێجیریا دەڵێت توندوتیژییەکان هەموو پێکهاتەکان دەگرێتەوە، بەڵام بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر ڕەزامەندی لەسەر هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا دەربڕیوە.