وەزارەتی نەوتی عێراق، ئامارەی هەناردەکردنی نەوتی لەم ١١ مانگی ڕابردودا بڵاوکردەوە و تێدا داهاتی نەوتی عێراق زیاتر لە ٤٠٠ ملیۆن دۆلار کەمیکردووە
بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتەکە، داهاتی هەناردەی نەوت لە مانگی تشرینی دووەم ٩٨.٧ ملیۆن بەرمیل بووە، کە ٧.٥ ملیۆن بەرمیلی نەوتی هەرێمی کوردستان بووە.
بەراورد بە مانگی تشرینی یەکەم، کۆی هەناردەی نەوتی عێراق شەش ملیۆن و ١٠٦ هەزار بەرمیل کەمی کردووە، بەمەش بە تێکڕا ٤٠٠ ملیۆن دۆلار کەمی کردوە.
هەرچەندە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی ئەیلوولەوە دەستیپێکردووەتەوە و رووی لە زیادبوون کردووە.
سەبارەت بە هەرێمی کوردستان باس لەوەکراوە، داهاتی نەوتی لەو ماوەیەدا ٨٣٨ ملیۆن و ٢١ هەزار و ٥٩٠ دۆلار بووە. هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و ٧٤٨ هەزار و ٨٦٩ بەرمیل زیادی کردووە.
کەمترین بڕی هەناردەی نەوتی عێراق لە شەش مانگی رابردوودا لە مانگی تەممووز بووە کە ٩٧.٧ ملیۆن بەرمیل بووە، زۆرترینیشی لە مانگی تشرینی یەکەم بووە، کە ١٠٤.٨ ملیۆن بەرمیل نەوت بووە.