دۆنالد ترەمپ: پەیوەندییەکی باشم لەگەڵ پوتن ئەنجامدا

سەرۆکی ئەمەریکا، ئاشکرایدەکات، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی ئەرێنی و بەرهەمداری لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ئەنجامداوە.

 دۆناڵد ترەمپ، یەکشەممە ٢٨ی کانونی یەکەم، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پێگەی (ترووس سۆشیاڵ) ڕایگەیاند'' گفتوگۆکانی لەگەڵ پوتن زۆر باش بوون و زەمینەسازییەکی گونجاویان بۆ هەنگاوەکانی داهاتوو کردووە.'' 

ئەم گفتوگۆیە تەنیا چەند کاتژمێرێک پێش کۆبوونەوەیەکی چارەنوسساز دێت کە بڕیارە هەر ئەمڕۆ لە نێوان ترەمپ و ڤۆلۆدیمێر زێلێنیسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، لە ویلایەتی فلۆریدا بەڕێوە بچێت.

دۆناڵد ترەمپ لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن بەردەوام بەڵێنی ئەوەی داوە کە جەنگی ڕوسیا و ئۆکرانیا لە کورتترین ماوەدا کۆتایی پێ بهێنێت بەڵام ئەمە ساڵ زیاترە کە نەیتوانیوە ئەو کارە ئەنجام بدات. 




PM:09:24:28/12/2025