لە حەلەب تەقینەوە ڕوویدا و قوربانی هەیە


لە ناوچەی باب فەرەجی شاری حەلەب تەقینەوەیەک ڕوویدا و ئەندامێکی هێزەکانی ناوخۆ کوژراوە و چەند کەسی تریش بریندارن.

ئاژانسی فەرمی دەنگوباسی سوریا (سانا) ٣١ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، بڵاویکردوەتەوە " ئەم شەو خۆکوژێک کاروانێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کردووەتە ئامانج و خۆی پێیاندا تەقاندووەتەوە، ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کوژراوە و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون".

پارێزگاری حەلەب لە بارەی ڕوداوەکەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و باسی لەوە کردوە، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان تێبینییان کرد و هەوڵی دەستگیرکردنی کەسێکیان دا، کەسەکە خۆی پێیاندا تەقاندوە.





PM:11:54:31/12/2025