ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە راپۆرتێکدا ئامارەکانی لە سێدارەدانی لەساڵی ٢٠٢٥دا لە ئێران بڵاوکردەوە و بە گوێرەی ئامارەکە لەساڵی رابردوودا لانیکم ١٨٥٨ زیندانی لەسێدارە دراوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئامارەکانی گشتی لەسەر بارودۆخی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران لە ماوەی ساڵی ۲۰۲۵ی زایینیدا،بڵاوکردەوە و رایگەیاند" ئامارەکان لە زۆربوونی ڕێژەی لەسێدارەدران، دەستبەسەرکرانە سەرەڕۆیانەکان، توندوتیژیی ڕێکخراوانە و حاڵەتەکانی دیکەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە تەواوی ئێران دەخاتە ڕوو".
بە پێی زانیارییە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی هەنگاو، لە ساڵی ۲۰۲۵دا:
۱۸۵۸ بەندکراو لەسێدارە دراون
۷۴ هاووڵاتیی سڤیل بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژراون.
۵۹ بەندکراو لە بەندیخانەکان گیانیان لەدەست داوە.
۴۶ هاووڵاتی قوربانیی تەقینەوەی مین و ماددە تەقەمەنییەکان بوون.
۱۵۵۲ هاووڵاتی کە ناسنامەیان ئاشکرا کراوە دەستبەسەر کراون.
۲۴ چالاکی سیاسی و ناڕازی لەسێدارە دراون.
۴۵۴ چالاکی سیاسی سزای بەندکران و لێدانی قامچییان بەسەردا سەپێندراوە.
۲۰۷ ژن بەهۆی توندوتیژیی خێزانی لە لایەن ئەندامانی بنەماڵەیانەوە کوژراون.
کوژرانی ئەندامێکی کۆمەڵگای پەلکەزێڕینەکان و شرۆڤەیەکی کورت لەسەر بارودۆخی ئەو چینە لە کۆمەڵگا لە وڵاتی ئێراندا
لەسێدارەدانی لانی کەم ۱۸۵۸ بەندکراو لە ماوەی ساڵی ۲۰۲۵
بە پێی زانیارییە تۆمارکراوەکان، لە ماوەی ساڵی ۲۰۲۵دا سزای سێدارەی ۱۸۵۸ بەندکراو لە بەندیخانە جیاوازەکانی ئێران جێبەجێ کراوە. ئەو ئامارە بەراورد بە ساڵی ۲۰۲۴ زیاتر لە ۱۰۰٪ زیادی کردووە. ساڵی ڕابردوو ۹۰۹ بەندکراو لە ئێران لەسێدارە درابوون.
لانی کەم ۵۵ ژن لەسێدارە دراون.
ـ لانی کەم یەک منداڵی تاوانبار لەسێدارە دراوە.
ـ تەنیا ۷۵ حاڵەتی لەسێدارەدرانەکان لە میدیا حکومەتییەکان بڵاو کراوەتەوە.
ـ لانی کەم ۸۱ بەندکراو بەشێوەی نهێنی و بەبێ مافی دوایین چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان لەسێدارە دراون.
ـ سزای سێدارەی لانی کەم ۱۱ بەندکراو لە شوێنە گشتیەکاندا جێبەجێ کراوە.
هۆکاری لەسێدارەدرانی بەندکراوان؛
تۆمەتی سیاسی، مەزهەبی و سیخوڕی: ۴۳ بەندکراو
تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست: ۹۱۵ بەندکراو
تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان: ۸۵۲ بەندکراو
تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی: ۳۶ بەندکراو
تۆمەتی دزیی چەکدارانە: ۱۲ بەندکراو
تۆمەتباری ئابووری: ۱ بەندکراو
جیاکردنەوەی بەندکراوانی لەسێدارەدراو بەپێی کەمینە نەتەوەیی و پێکهاتەکان؛
بەندکراوانی کورد: ۲۶۴ بەندکراو
بەندکراوانی لوڕ: ۲۳۹ بەندکراو
بەندکراوانی تورک: ۱۶۴ بەندکراو
بەندکراوانی بەلووچ: ۱۴۲ بەندکراو
بەندکراوانی گیلەک: ۹۲ بەندکراو
بەندکراوانی عەرەب: ۷۳ بەندکراو
بەندکراوانی تورکمان: ۱۳ بەندکراو
بەندکراوانی تات: ۵ بەندکراو
بەندکراوانی قەشقایی: ۲ بەندکراو
ناسنامەی نەتەوەیی ئاشکرانەکراو بۆ هەنگاو: ۲۷۱ بەندکراو
بەندکراوانی فارس: ۵۰۶ بەندکراو
بەندکراوانی خەڵکی ئەفغانستان: ۸۵ بەندکراو
کوژرانی ۷۴ هاووڵاتیی سڤیل لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە ماوەی ساڵی ۲۰۲۵
لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، کوشتنی هاووڵاتییان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان بریتی لە (سوپای پاسداران، بەسیج، هێزە ئینتزامییەکان و پۆلیس) بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو بەشێوەیەکی بەرچاو زیاتر بووە و زۆربەی قوربانییان بەهۆی کەشی ئەمنیلە ئێران ڕەوتی شەڕی دوازدە ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل کوژراون.
هەنگاو بڵاویشیکردووەتەوە" لە ماوەی ساڵی ۲۰۲۵دا لانی کەم ۷۴ هاووڵاتیی سڤیل بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژراون کە ئەو ئامارە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لانی کەم ۴۶ حاڵەت واتا ۱۶۴٪ زۆرتر بووە."
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛
ـ لانی کەم ۵۹.۵٪ی هاووڵاتییانی سڤیلی کوژراو واتا ۴۴ کەس لە هاووڵاتییانی بەلووچ بوون.
ـ هەروەها لانی کەم ۱۵ هاووڵاتی (۲۰٪) لە هاووڵاتییانی کورد بوون.
ـ لانی کەم ۶ ژن بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژراون.
ـ لانی کەم ۳ منداڵ لە ماوەی ساڵی ڕابردوو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژراون.
شایەنی باسە کە، لانی کەم ۴۰ کەس لەو هاووڵاتییانە لە ماوەی ۴۰ ڕۆژ دوای دەستپێکی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل و لە ئاکامی میلیتاریزەکردنی شارەکان و بەتایبەت دانانی خاڵی پشکنین لە ڕێگای چوونەژوورەوەی شارەکان لە لایەن هێزە سەرکوتکەرە حکومەتییەکانەوە کوژراون کە بەرانبەر بە ۵۵٪ی کۆی حاڵەتەکانی کوژرانی هاووڵاتییانی سڤیل لە ماوەی ساڵی ۲۰۲۵ بووە.