ژنێک لە تورکیا داوای یاسایی لە دادگا تۆمار دەکات و داوای پشکنین دەکات بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کچی سەرۆکی ئەمریکایە و دەڵێت "نامەوێت غەمباری بکەم".
ژنێک بە ناوی نەجلا ئوزمەن، لە دایکبووی ساڵی ١٩٧٠، داوای تۆمارکردنی داوایەکی یاسایی لە دادگا بۆ پشکنین کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا باوکیەتی، دادگا بە هۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست داواکەی ڕەتکردوەتەوە، لە ئێستادا نەجلا تانەی داوە لە بڕیارەکەی دادگا و داوایەکی فەرمی ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە نورکیا کردووە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی DNA.
نەجلا ئوزمەن دەڵێت "نامەوێت هیچ کێشەیەکی بۆ دروست بکەم تەنها دەمەوێت ڕاستییەکە بزانم"، بە قسەی نەجلا، چەند ساڵیک پێش ئێستا ئەو دایکەی گەورەی کردوە پێی وتوە، کە کچی ڕاستەقینەی نییە و دایکیڕراستی ناوی سۆفیایە و پەیوەندی لەگەڵ ترەمپ هەبوە و ئەو بەرهەمی ئەو پەیوەندییەیە.
چیرۆکی نەجلا ئوزمەن لە ئێستادا بوەتە هەواڵێکی گەرمی میدیاکانی تورکیا و سەرنجی میدیا جیهانییەکانیشی بۆخۆی ڕاکێشاوە.