ترەمپ هەڵوێستی خۆی لە بەرامبەر خۆپیشاندانەکانی ئێران ڕاگەیاند


سەرۆکی ئەمریکا لە بارەی خۆپیشاندانەکانی ئێرانەوە باس لەوە دەکات کە ئەوان "پڕچەکن و ئامادەی جوڵەن" دژی ئێران. 

هەینی، ٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس ڕایگەیاند " ئەگەر ئێران تەقە بکات و بە تووندوتیژی خۆپێشاندەرانی ئاشتیخواز بکوژێت، کە ئەمە نەریتی ئەوانە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە هانایانەوە دێت".

بە پێی زانیارییە نافەرمییەکان تا ئێستا، چوار کەس لە  لوڕستان، لە شاری لۆردگانی چوار مەحاڵ و بەختیاری دوو کەس، لە فولادشەهری ئیسفەهان کەسێک، لە شاری فەسای پارێزگای فارس کەسێک،  کوژراون، بەڵام تا ئێستا ئاماری فەرمی ژمارەی خۆپیشاندەرە کوژراوەکان لەبەر دەستدا نییە.

 لە ڕۆژی یەک شەممە، ٢٨ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، بە هۆی گرانیی و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن، مانگرتن و خۆپیشاندانی کاسبکاران لە تارانەوە دەستی پێکرد و دواتر بەشێک لە توێژەکانی دیکەی لە پارێزگاکانی تر گرتەوە و تا ئێستا بەردەوامە. 




AM:11:21:02/01/2026