عەلی شەمخانی: هەر دەستێک لە ئاسایشی ئێران نزیک بێتەوە پەشیمان دەبێتەوە


روێژکاری رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، عەلی خامەنەئی هەڕەشە لە ئەمەریکا دەکات و دەڵێت" هەر دەستێکی دەستوەردەر بە هەر بیانوویەک نزیک بێتەوە لە دەستوەردان لە ئێران، پەشیمان دەبێتەوە.

لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵاتی X عەلی شەمخانی راوێژکاری رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە پۆستێکدا دەڵێت" ئێرانییەکان تۆماری (ڕزگارکردن)ی ئەمریکا بە باشی دەناسن، لە عێراق و ئەفغانستانەوە تا دەگاتە غەزە". 

شەمخانی هەڕەشە لە ئەمەریکا دەکات و دەڵێت "هەر دەستێکی دەستوەردەر بە هەر بیانوویەک لە ئاسایشی ئێران نزیک ببێتەوە، پەشیمان دەبێتەوە"، دەشڵێت " ئاسایشی نەتەوەیی ئێران هێڵی سوورەو بابەتێک نییە بۆ پۆستکردن  و سەرکێشیەکان."
پێشتریش عەلی لاریجانی ئەمینداری ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بەهەمان شێوە هەڕەشەی لە ترەمپ و ئەمەریکا کرد.

هەینی، ٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس ڕایگەیاند " ئەگەر ئێران تەقە بکات و بە تووندوتیژی خۆپێشاندەرانی ئاشتیخواز بکوژێت، کە ئەمە نەریتی ئەوانە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە هانایانەوە دێت".




PM:02:13:02/01/2026