هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکان لەگەڵ ئەمریکا، دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە پایتەیختی ڤەنزوێلا بیستران.
ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە کە دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە کاراکاسی پایتەختی ڤەنزوێلا بیستران.
ئاژانسی هەواڵی دی پی ئەی ئەڵمانیش بڵاویکردەوە کە حەوت تەقینەوە ڕوویداوە و فڕۆکەش بە نزمی بە ئاسمانی شارەکەدا سووڕاوەتەوە.
بە پێی چەند دیمەنێکیش کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، دوای تەقینەوەکان چەند هەلیکۆپتەرێکی جەنگی لە ئاسمانی کاراکاس دەبینرێن، و بەهۆی تەقینەوەکانەوە لە بەشی باشووری شارەکە کە بنکەیەکی سەربازیی گەورەی لێیە، کارەبای نیشتمانی بڕاوە.
تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکان نەزانراوە، کە هێرشن یان نا، بەڵام هاوکاتن لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ڤەنزوێلا و هەڕەشە بەردەوامەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ هێرشکردنە سەر دەسەڵاتەکەی نیکۆلاس مادۆرۆ.